به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، مارسیملیانۆ ئه‌لێگری ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتوس، له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد نزیك بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی مان یونایتد گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌لێگری چڕكردۆته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی ئه‌هریمه‌نی سوور له شوێنی ئۆلی گونار سۆلسكایه‌ر به مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی حه‌وت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی مان یونایتد له‌كاتێكدایه كه یانه‌كه بارودۆخی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را باش نیه‌و به تێپه‌ڕبوونی هه‌شت گه‌ڕی خوله‌كه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕۆژنامه، له ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشانكردنی ئه‌لێگری به ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ریونایتد، ئه‌وا ڕاهێنه‌ره‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئیمرێ چان و مارۆ ماندزوكیچ له ڕیزی یوڤێنتوسه‌وه بگوازێته‌وه پێكهاته‌ی مانچسته‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ردوو یاریزان له لایه‌ن ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێ گرنگیان پێ‌نادرێت و له پێكهاته‌ی یانه‌كه بۆ چامپیۆنس لیگ دوورخراونه‌ته‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.