سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كۆبووه‌وه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدار‌و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، چه‌ند پرسێكى گرنگ به‌ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات.
شایه‌نی باسه سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاندبوو: كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17 ى 10 ى 2019 جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.