Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:26

ئاماده‌کاری بۆ دووه‌مین فیستیڤاڵی کوردستان بۆ گۆرانی موزیک ده‌کرێت

بریاروایه‌ له‌ ١٨ ی نۆڤێنبه‌ری ئه‌م ساڵ له‌ ھه‌ولێر سازبكرێت
کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌17ی10ی2019  كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموون و شاره‌زا كۆبوونه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونی فه‌رهه‌نگ غفوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر  ، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ دووه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ گۆرانی و موزیك كه‌ بریاروایه‌ له‌ ١٨ ی نۆڤێنبه‌ری ئه‌م ساڵ له‌ ھه‌ولێر سازبكرێت.

ئاماده‌بووان هه‌ریه‌كه‌ و لای خۆیه‌وه‌، تێبینی و را و سه‌رنجیان ده‌ربڕی و دواتر به‌ هه‌مووان گه‌نگه‌شه‌ و تاوتوێ كران و سه‌ره‌نجام بڕیار درا، كه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ ئه‌ركی خۆی رابێ و پێكه‌وه‌ و به‌ یه‌ك تیم بتوانن فیستیڤاڵێكی هونه‌ریی ئاست به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی توانا و ئه‌زموونی هونه‌ریی هه‌ولێری پایته‌خت بێت .

 له‌ كۆتاییدا له‌ دڵسۆزی و خۆبه‌خاوه‌نزانینی هیچ لایه‌ك نیه‌ و راسپارده‌ و تێبینییه‌كانی هه‌مووانیش له‌به‌رچاو گیرا ، بۆ ئه‌وه‌ی فیستیڤاڵێكی پوخت و پڕ به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكرێ. چونكه‌ هونه‌رمه‌ندان هه‌م توانایان هه‌یه‌ و هه‌م شاره‌زایی و هه‌میش له‌ كاری خۆیان سه‌رڕاست و دڵسۆزن. ئومێدیان خواست  به‌ كار و چالاكییه‌كان بتوانرێت رووی جوانی هونه‌ر و كولتووری هه‌ولێر به‌ به‌شداربووانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ پیشان بدرێت .

ئا/ سه‌لام باپیر

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.