شتێكی ئاشكرایه زۆر جار سمۆره ئه‌و شوێنه له‌بیر بكات كه گوێزی لێ ده‌شارێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و بوونه‌وه‌ره بچووكانه زۆر جار كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ناوچه‌یه‌ك نیشته‌جێ بێ كه سمۆره‌ی لێ زۆر بێت، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕێی شتی وا بكات كه هه‌رگیز بهخهیاڵێدا نه‌هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كریس بێرس و هۆلی هاوسه‌ریدا هات.
به‌دڵنیاییه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێلی هه‌بێت و له‌ناوچه‌یه‌كدا بژی كه سمۆره‌ی لێ‌بیت و ناچار بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه رابگرێت، ئه‌وا ده‌بێ بۆ رۆژی دووایی به‌رله‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی بخاتهئیش، شتێك بكات چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و بوونه‌وه‌ره بچووكانه گۆبهندێكی بۆ بنێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی تۆڕی "CNN"، وا پێده‌چێ سمۆرهكانی ده‌وروبه‌ری ماڵی كریس و هۆڵی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ وه‌رزی زستان له‌ڕیگه‌ی بردنی گوێز له باخچه‌ی ماڵه‌وه و شاردنه‌وه‌ی له‌ژێر بۆنیتی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یان.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاتی خاتوو هۆلی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی دههاژووا، بۆنی سووتانی كرد و گوێی له ده‌نگێكی سه‌یر بوو له‌ناو بزوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی. كاتێك بۆنیتی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی كرده‌وه، ده‌یان دانه گوێز و بڕێكی زۆر پووش و دوكه‌ڵێكی زۆری بینی، كه‌وا پێده‌چێ تێكه‌ڵبوونی گوێز و پووشه‌كه له‌گه‌ڵ ئاو رێگر بووبێ له‌به‌رده‌م كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر.
كریس گوتی: "ده‌نكه گوێزه‌كان له هه‌موو لایه‌ك بوون، له‌ژێر پاتری و له‌نزیك پانكه‌ی رادێته‌ر و له‌سه‌ر بزوێنه‌ر، هه‌ندێكیان ره‌ش ببوون و بۆنی برژاویان لێ ده‌هات".
پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه له گوێز و پووش نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند به‌رله‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ لای فیته‌رێكی نزیك بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بزوێنه‌ره‌كه‌ی پاك بكاته‌وه.
كریس گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌شه‌كه باراناوی نه‌بووایه و گوێز و پووشه‌كه وشك بووایه، له‌وانه‌یه ئاگر له بزوێنه‌ری ئۆتۆمۆبێله‌كه بكهوتبووایهوه".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.