مەسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی سەرداری ئەنوەر بەگی بێتواتە کرد .
پێشتریش، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سەرداری ئەنوەر بەگی بێتواتە نارد و تیایدا ڕایگهیاندبوو، سەرەخۆشی گەرمی خۆم لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزم و دۆستانی ببەخشێت .



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.