Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

روانگەی سوری: ئەمڕۆ نزیکەی 70 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدو برینداربوون

سەرباری ئاگربەست، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی
کوردستان TV
100%

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە لە دەوروبەری سەرێ کانی، 7 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری قوربانییەکانی ئەمڕۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیای بڵاوکردەوە کە سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام تورکیا بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

بەپێی ئامارەکە لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانکردنی بەردەوامی ئەمڕۆی فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا، تا ئێستا لە دەوروبەری سەرێ کانی لە گوندەکانی (ئەبو رەئسەین و باب ئەلخێر) 7 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 21 هاوڵاتیش برینداربوون، هەروەها چوار شەڕڤانیش لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکان شەهیدبوون.

روانگەی سوری ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهۆی هێرش و پەلامارەکانەوە لە ناو شارۆچکەی سەرێ کانی 38 هاوڵاتی برینداربوون، هەرچەند رێکخراوە مرۆیی و فریاکەوتنی پزیشکی هەڵیانداوە بچنە نێو شارەکەوە، بەڵام بەهۆی دابڕینی رێگاکانی شارۆچکەکە بەشێک لەو هەوڵانە شکستیان هێناوە، ژمارەیەکیش لە بریندارەکان لەژێر بۆردومانەکاندا رزگارکراون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی تەلتەمر.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.