Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 17:24

عێراق سنوورو دەروازەکانى بە رووی سووریادا داده‌خات

بۆ رێگریی کردن لە تاوانباران و دزەکردنی تیروریستانه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی شەڕ و روبەڕوبونەوەکان و هێرشی تورکیا سەرجەم سنوورەکان و دەروازەکان بە رووی سووریادا داخراون، وەک هەوڵێک بۆ رێگریی کردن لە تاوانباران  و دزەکردنی تیروریستان.

لە کۆبونەوەی نێوان وەزیری کۆچ و کۆمیسیاری مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان گفتوگۆ لەسەر ئەگەری ئاوارەبونی دانیشتوانی باکوری سووریا کراوە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش کە ئێستا لە کامپی هۆلی دێرکن.

وەزیری کۆچ رایگەیاندوە" سەرجەم دەروازە سنورییەکان و نزیک لە ناوچەکانی شەڕ لەگەڵ سووریا داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هەیە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و رێگریی کردن لە دزەکردنی کەسانی گومانلێکراو و تۆمەتبار کە خۆیان بخزێننە ناو کاروانی ئاوارەکانەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.