ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایده‌كات كه ئۆتۆمبێلی موزایه‌ده‌كراو مه‌رج نیه هه‌مویان تۆماربكرێن، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌و نوسراوه‌ی كه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆكڕیاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن‌و مۆدێله‌كه‌شی ڕۆڵ ده‌بینێت؟
ڕائید (باقی سابیر) لێپرسراوی هۆبه‌ی وردبینی هونه‌ری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به‌ترافیك ئێف ئێمی راگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه موڵكی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن‌و له‌موزایه‌ده‌دا ده‌فرۆشرین، مه‌رج نیه سه‌رجه‌میان تۆماربكرێن، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به‌و نوسراوه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كات، وه‌زاره‌تی ناوخۆش ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆی ده‌كات؟
رائید باقی سابیر وتی:"كڕینی ئۆتۆمبێلی موزایه‌ده كرا‌و ئاساییه، به‌ڵام مه‌رج نیه سه‌رجه‌میان بۆتۆماركردن بن، نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی فرۆشیار كه هی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت یان وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی حكومه‌ت هه‌ندێك جار بۆ سكراب كردنه، ئه‌گه‌ر بۆ تۆماركردنیش بێت، نابێت مۆدێله‌كه‌ی له‌ساڵی 1998به‌ره‌و خوار بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه تۆمارناكرێت"؟
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕونیكرده‌وه، پێشتریش چه‌ندین ئۆتۆمبێلی جۆری ئه‌مبولانس فرۆشراون‌و ئاسایی تۆماركراون؟
ئه‌وه‌شیخسته‌روو، ئۆتۆمبێلی موزایه‌ده‌كراو ته‌نها پاره‌ی تابلۆ‌و ژینگه‌و رێَگه‌وبانی لێوه‌رده‌گرێت، پاره‌ی گومرك ناده‌ن، چونكه پێشتر گومرك كراون‌و ئه‌و كاره‌ش ته‌نها جارێك بۆ ئۆتۆمبێل ئه‌نجام ده‌درێت؟
لای خۆیشیه‌وه رائیدی هاتوچۆ ره‌وه‌ند رزگار وتی:"ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه به‌شێوه‌ی ئۆتۆمبێلی ئاسایی فرۆشرابیت تۆمارده‌كرێت واش نه‌بوو ده‌بێت به‌ڵێنمامه بدات كه سكرابی ده‌كات‌و هیچ ڕسوماتێكی تۆماری لێوه‌رناگرێت".
ئا: عه‌بدولكه‌ریم ئیسماعیل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.