له هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس
سه‌باره‌ت به یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مان سیتی ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی له یاریه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا، ئه‌نجامی باش تۆمارده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان، له‌باره‌ی كریستاڵ پاڵاسیش
گواردیۆلا ئاشكرای كرد كه ئه‌م تیپه پۆلێك یاریزانی به‌توانای هه‌یه‌و خاوه‌نی ڕاهێنه‌رێكی لێهاتووی وه‌ك ڕۆی هۆجسۆنه كه سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی به‌ڵام هێشتا توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و تیپه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشخستووه
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان كیڤن دی برۆین و جۆن ستۆنزو بنیامین مێندی پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقیان كردووه
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانیش پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.