له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی غه‌رناته له‌ناو یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا به‌ده‌ست هێناو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای نۆیڤۆ لویس كارمینیس به‌رێوه چوو ، تیپی میواندار به هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی سی‌و هه‌شت دۆمینكۆس دوارتی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی غه‌رناته تۆمار كرد .
وێرای هه‌ولی یاریزانانی یانه‌ی ئۆساسۆنا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌لام هیچ گۆلێكی تر تۆمار نه‌كراو یانه‌ی غه‌رناته به‌شیوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و بووه خاوه‌نی حه‌ڤده خال یانه‌ی ئۆساسۆناش تووشی دووه‌م دۆراندن بوو له پله‌ی یازده‌م دێت و خاوه‌نی یازده خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.