له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر یالایگای ئه‌لیانز ئۆلیڤێرا به‌رێوه چوو كه تایبه‌ته به یانه‌ی نیس ، له خوله‌كی پازده ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رجه‌نتینی گۆلی یه‌كه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی تۆمار كرد، دوای ته‌نها حه‌وت خولهك هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ئیغناتیۆس كانگۆ گۆلێكی بۆ نیس تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، به‌لام له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت كلیان مباپێ كه تازه هاتبوه ناو یاریگا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ پاریس تۆمار كرد، له یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی یاریش ماورۆ ئیكاردی گۆلی چواره‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و پاریس سانت جێرمان به بیست و چوار خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی گرتوووهو یانه‌ی نیسیش به سیزده خال له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.