ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له رێگای چوار تیمه‌وه، هاوكاری و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه ئێستا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێم نیشته‌جێكراون.
له سه‌ر بریار و راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ماوه‌ی چوار رۆژه له رێگای چوار تیمه‌وه، هاوكاری و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به‌و خێزانانه ده‌كات كه به هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی رۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتیان ئاواری هه‌رێمی كوردستان بوونه ئێستا له كه‌مپی به‌رده‌ره‌ش نیشته‌جێ كراون.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: بێگومان ئەوەی لەتواناماندا بێت درێغی ناكەین و بەردەوام دەبین لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ خوشك و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان و بەبێ جیاوازییەكان هاوكارییەكان بەسەر خەڵكی ئاوارەو لێقەوماوی شارەكانی رۆژئاوای كوردستاندا دابەش دەكەین و هەوڵدەدەین بەهاوكاری رێكخراوە جیهانییەكان و وڵاتانی كۆمەكبەخش و خێرخوازانی ناوخۆ هەڵمەتی دیكەی هاوشێوەی ئەم هەڵمەتە رێكبخەین و بەپەلە ڕەوانەی ئاوارەكان لە سووریا بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.