Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:32

هه‌سه‌ده‌: تورکیا له‌ هێرشه‌کانی به‌رده‌وامه‌

سەرباری ئاگربەست
کوردستان TV
#12
100%

هەسەدە ئاشکرای کرد؛ لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا لە زۆربەی ناوچەکان شەڕ و رووبەڕوبوونەوە بەردەوام بووە و سێ زرێپۆشی تورکیا تێکشێنراون (12) چەکدار میلیشیا توندڕەوەکان کوژراون و 18 كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.

ھەسەدە ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر گوندەكانی سەرێكانی دوای رێككەوتنی ئەمەریكا و توركیا، 18 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

كینۆ گابریەل، گوتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: ئێمە پابەندی رێككەوتنی ئاگربەستین، بەڵام توركیا لە ھێرشەكانی بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەشدا 13 شەرڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوونە.

گوتەبێژی ھەسەدە، داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات ھەوڵبدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان. جەخت له‌وه‌ دەكاتەوە، كه‌ مافی وەڵامدانەوەی ھێرشەكانی توركیایان ھەیە لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بە ئاگربەست.

راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاماری شەڕ و رووبەڕوبوونەوەکانی (24) كاتژمێری رابردووی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان بۆ سەر سەرێ کانی بەردەوام بووە و لە رێگەی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕەوە.

رایگەیاندووە: لە چوارچێوەی بەرگریی کردنی ڕەوادا وەڵامی سەرجەم هێرشەکانیان داوەتەوە سێ زرێپۆش تێکشکێنراون و (13) چەکدارەی گروپە توندڕەوەکان کوژراون و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.