Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 17:24

عیراق پێشوازی لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێرانی کردووە

بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن
کوردستان TV
100%


نزیكەی سێ ملیۆن زیارەتكاری شیعە، هاتوونەتە عێراق و بە شداری لە چلەی ماتەمینی لە كەربەلا و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكەن.

ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران، سوپاسی مەرجەعی ئایینی و گەل و حكومەتی عیراق دەكات لەبەر ئەوەی پێشوازییان لە زیاتر لە سێ ملیۆن سەردانیكەری ئێرانی كردووە.

بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، ئەمڕۆ جیهانگیری گەیشتۆتە شاری نەجەف و لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسانی رایگه‌یاند: پێشوازیكردنی عیراق لەو ژمارە گەشتیارە سەرەڕای كەموكورتی ژێرخان، هەروا كارێكی ئاسان نییە. بۆیە حكومەت و گەلی ئێران سوپاسی گەلی عیراق و حكومەتەكەی دەكەن بۆ ئەو میواندارییە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.