Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 17:24

راپۆرتى کۆتایى لەبارەى لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان رادەستى عادل عەبدولمەهدى ده‌کرێت

کوشتن و برینداربوونى خۆپیشاندەران
کوردستان TV
100%


لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى نێو خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ كۆتایى و له‌م رۆژانه‌ ئه‌نجامه‌كان ئاشكراده‌كرێن.

ئەمڕۆ شەممە، نورى دلێمى وەزیرى پلاندانان و سەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و شارەکانى دیکە کە کوشتن و برینداربوونى خۆپیشاندەرانى لێکەوتەوە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەوى رابردوو راپۆرتەى لیژنە لاوەکیەکان بینران و بڕیارە ئێوارەى رۆژى یەکشەممە راپۆرتى کۆتایى لەبارەى لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شارەکانى دیکە رادەستى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران بکرێت.

لاى خۆیەوە عادل عەبدولمەهدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندووه‌ لیژنەکە گەیشتوەتە هەندێک دەرئەنجام و هەموو کەمتەرخەمەکان رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.