Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:39

مانگی سوور و خاچی سوور گەمارۆی سەر سەرێ کانی دەشکێنن و برینداران رزگار دەکەن

لە كاتژمێرێكدا 37 بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی قامیشلۆ گوازرایه‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممه‌ 19ی ئۆكتۆبەری 2019، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی مانگی سووری كوردی و خاچی سوور گەیشتنە ناو شارۆكەی سەرێ كانی.

بۆ دواجار ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی مانگ و خاچی سوور، توانیان گەمارۆی سەر سەرێ كانی بشكێنن بۆ رزگاركردنی گیانی بریندارانی ئەو شارە كە لەلایەن سوپای توركیا بوونه‌ قوربانی.

فریاكەوتنی مانگی سووری كوردی و خاچی سوور، توانیویانە بچنە سەرێ کانی و لە کەمتر لە كاتژمێرێكدا 37 بریندار بۆ قامیشلۆ بگوێزنەوە.

فریاكەوتنی مانگی سوور ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات چوار ته‌رمی هاووڵاتیانی سڤیل له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ل ته‌مر ماونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی داخستنی رێگا له‌ لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ میلیشیایانه‌ی فه‌رمان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌رده‌گرن، تا ئێستا نه‌توانراوه‌ بهێندرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

لە نۆی ئەم مانگەوە سوپای تورکیا هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد و بە درێژایی سنوری رۆژئاوای کوردستان دەستی بە تۆپباران و بۆمبارانی ناوچەکە کردووە و بە پاڵپشتیی چەکدارانی میلیشیا توندڕەوەکانی سوریا هێرش دەکاتە سەر سەرێ کانی و گرێ سپی و عەین عیسا و گوند و ناوچە سنورییەکان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.