سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شارۆچكه‌ی خورماتوو رایگه‌یاند له رووبه‌روونه‌وه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی فیدراڵی عێراق سێ پۆلیس برینداربوونه.
كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه شه‌ڕه ته‌قه له نێوان كاروانێكی پۆلیسی فیدراڵی و فه‌وجی حه‌وتی پۆلیسی فریاكه‌وتن روویداوه له كاتی تێپه‌ربوونی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی به‌نێو شارۆچكه‌ی خورماتوودا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە شەڕەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە داوای ناسنامە لە پۆلیسی فیدراڵی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.