بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان ، دوای پێنج جەولە لەبەرێوەچونی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئێوارەی رۆژی شەممە 19 ی 10 ی 2019 لەهۆلی یانەی سەنحاریب لەشاری دهۆک کۆتایی بەخولەکە هات
کچانی هەولێر نازناوی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستانیان بەدەست هێنا ، ئافرۆدێت پلەی دووەم ، ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم ، سەنحاریب پلەی چوارەم ، قەلا پلەی پێنجەم ، کەرکوک پلەی شەشەمی خولەکەی بەدەست هێنا
لەکۆتایی خولەکەشدا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان خەڵات و جامی خوڵەکە بەخشرایە پاڵەوانانی خول لەپلەکانی پێشەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.