به گوێره‌ی هه‌واڵێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران كه‌س له شاری كۆلنی ئه‌ڵمانیا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به هێرشه‌كانی توركیا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه ده‌ڵێن نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س به‌شداربوون له‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه چه‌پڕه‌وه‌كانه‌وه ڕێكخرابوو. پۆلیس له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆپیشاندانه‌كه بڵاو ببوونه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له شیانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن خۆپیشاندانه‌كه به ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌یه‌كی زۆری له كورد و توركیش له ئه‌لمانیا ده‌ژین و زۆرجار له ڕابوردوودا ناكۆكی نێوانیان توندوتیژی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ ڕۆژی شه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنید قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن كردووه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئۆكرانیا، سوریا و لیبیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.