هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له‌نێو زیندانه‌وه رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی مافداری شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕۆژێك دێت و له‌ناو ده‌چن. ئه‌و ڕۆژه‌یه ئه‌مڕۆیه نازانم، به‌ڵام ئاكه‌په و داروده‌سته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی مێژووی و توند تێك ده‌چن.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانی پیتی (F)ی كاندرا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په به‌رامبه‌ر باكوور و ڕۆژئاوای سوریا رایگه‌یاند: سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا شه‌ڕه و هێرشه‌كانی سه‌ر باكوور و ڕۆژئاوای سوریاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌وانه‌یه به‌هێز بن، به‌ڵام مافدار نین. له ڕۆژئاوا زۆرداری و مافداری دژی یه‌كتری شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی كۆشكی ئاكه‌په و لۆبی شه‌ڕ كه له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت به زۆر وه‌ك مافی خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام ناتوانن.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هێزی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازین، هه‌موو ده‌رفه‌تێكی ناتۆ له ده‌ستیاندایه، هێزه ئیمپریالیسته‌كان پشتگیریان ده‌كه‌ن، میدیا و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ناتوانن خۆیان ڕه‌وا نیشان بده‌ن.
ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی سه‌ریان به‌ر دیوار كه‌وت، ئینجا ده‌ڵێن : جیهان هه‌مووی له‌دژی ئێمه‌یه و ئێمه ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو جیهان دێین' و گوتی: ئه‌وانه‌ی كه كوژران و ئاواره و كۆچبه‌ر بوون، جارێكی‌تر خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه بوون، به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستی به‌م شه‌ڕه كرد سه‌رنه‌كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافداری و مێژوو به تۆپ و چه‌ك و بۆمب به‌ده‌ست نایه‌نرێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی مافداری شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕۆژێك دێت و له‌ناو ده‌چن. ئه‌و ڕۆژه‌یه ئه‌مڕۆیه نازانم، به‌ڵام ئاكه‌په و داروده‌سته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی مێژووی و توند تێك ده‌چن.
سه‌رچاوه / anf
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.