Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 06:24

پنتاگۆن: ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ ئه‌مریکییه‌ی له‌ سوریا ده‌کشێنه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای عێراق جێگیر ده‌کرێن

كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ به‌هێزی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بۆ به‌رده‌وامیدان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش له‌وانه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له‌ سوریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی عێراق بكرێن.

ئیسپه‌ر بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكییه‌ی كه‌ له‌ سوریا پاشه‌كشه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌بێت، بۆ به‌رده‌وامیدان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و یارمه‌تیدانی پاراستنی ئه‌و وڵاته‌، له‌رۆژئاوای عێراق جێگیربكرێن.

گوتیشی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ به‌هێزی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستی پێكردووه‌، ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و چه‌ند رۆژێك ناكه‌ین، به‌ڵام پلانی ئێستامان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ رۆژئاوای عێراق جێگیر بكه‌ین.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌  / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.