ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سوپای توركیا كوژران و برینداربوونی دوو سه‌ربازی خۆی له گرێ سپی راگه‌یاند كه‌له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له میانه‌ی گه‌ڕان و چاودێركردن له‌شاری گرێ سپی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌ربازێك كوژراوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
شایانی باسه ماوه‌ی 12 رۆژه سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكردووه‌و تا ئێستاش به‌سه‌دان هاووڵاتی سڤیل له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا بوونه‌ته قوربانی و به‌هه‌زاران كه‌سیش ماڵ و حاڵی به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئارام ئاواره‌بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / نۆڤوستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.