موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌وازی بۆ خۆپیشانده‌ران كردووه و گوتوویه‌تی "دیاره ئێوه بڕیارتانداوه له ٢٥ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش مافێكه له مافه‌كانتان".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در بۆ خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌شی گوتووه "ده‌مه‌وێت له‌وه ئاگادارتان بكه‌مه‌وه كه چی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، سه‌رجه‌م سیاستمه‌دار و ئه‌ندامانی حكوومه‌ت له ره‌وشێكی ترس و دڵه‌راوكێدان له هه‌مبه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی، سه‌رجه‌میان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن چونكه كار لهكارترزاوه".
موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه "ئه‌وان (سیاسه‌تمه‌داران) ده‌یانه‌وێت به هه‌ندێك به‌ڵێن و قسه‌ی بێكرداری وه‌ك دامه‌زراندن و پێدانی مووچه، ئێوه بێ ده‌نگ بكه‌ن".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هه‌مووان خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆكان ئاماده كردووه و هه‌مووان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كان نابێت".
موقته‌دا سه‌در گوتیشی: "حكوومه‌ت ناتوانێت چاكسازیی ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵه بنیاتبنرێت، به‌ئاسانی ده‌ڕوخێت".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در جارێكی دیكه رووی قسه‌كانی كرده خۆپیشانده‌ران و گوتی: "ئازادیتان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵكارانه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له نیشتمانه‌كه‌تان ئازاد بن، ئه‌وه ده‌بێت خۆتان له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ئازاد بكه‌ن، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن حكوومه‌ته‌كه‌تان گه‌نده‌ڵكاران دادگایی بكات، ده‌بێت ئێوه دادگاییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو ببێت به شایه‌ت له‌وه‌ی ئێوه گهندهڵییتان بنبڕ كرد.
له كۆتاییدا موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌كردووه كه عێراقییه‌كان دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌م دایه یان ئه‌وه‌تا په‌نا ببه‌نه به‌ر خۆپیشاندان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت، یان ئه‌وه‌تا په‌نا ببنه به‌ر سندوقی ده‌نگدان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تییدا بێ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێستا تیادا به‌شداریی بكه‌ن.
پێشتر موقته‌دا سه‌در له میانی ساڵانی رابردوودا، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی دژبه گه‌نده‌ڵی له عێراق به‌ڕێوه‌بردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.