به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوێنێ شه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری كانی خوای پیرانشار ته‌قه‌یان له پۆلێك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون.
كۆڵبه‌ره بریندارهكامن به ناوه‌كانی ”به‌همه‌ن چریك“ كه خه‌ڵكی مه‌هاباده و ”خالید“ خه‌ڵكی پیرانشاره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری چۆمان گوازراونه‌ته‌وه.
هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ئورمیه به ناوی ”تاهیر ماقی“ ته‌مه‌ن 26 ساڵ له به‌رزاییه‌كانی گوندی سه‌یاره‌ك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.