دوای رووخانی رژێمی عێراق قۆناغێكی نوێ له‌حوكمڕانی هاته‌كایه‌وه حكوومه‌تی نوێی عێراقى فیدراڵ درووست بوو و یاسا و ده‌ستورێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن و هاوسه‌نگی نووسراویهوه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌و ئایینزاكان پارێزراو بێت.
جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری نوێ له‌لایه‌ن سه‌ركرده یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، بیر له بژارده‌یه‌كی دیكه بكاته‌وه كه ریفراندۆم بوو، ڕیفراندۆمیش رێكارێكی ته‌واو ده‌ستووری و دیموكراتییه وسه‌ره‌نجام له 25ی 9ی 2017 به ده‌ستخستنی له‌سه‌دا 93ی ده‌نگی به‌ڵێ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدرا و سه‌ركه‌وت.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستووری و یاسایی بوونی ریفراندۆم، حكوومه‌تی عێراق بڕیارێكی ناده‌ستووری و نایاسایی ده‌ركرد و فه‌رمانی جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوچه‌كانی كوردستانی دا.
سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌وته به‌رده‌م ده‌ركردنی بڕیارێكی دیكه‌ی چاره‌نووسساز و دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز ولایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌تێكڕای ده‌نگ بڕیار درا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌رووی هه‌ر په‌لامارێكی سه‌ربازی بوه‌ستێته‌وه كه له دژی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای عێراق گه‌یشته سنووری كه‌ركووك، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشووتر چه‌ند كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی كوردستان، ژێر به‌ژێر رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عێراق و سوپاكه‌ی كرد و به‌شێك له هێزه‌كه‌یان له كه‌ركووك كشانده‌وه و ڕێگه‌یان بۆ هاتنی سوپا و و میلیشیان حه‌شدی شه‌عبی خۆش كرد و خیانه‌تیان له گه‌له‌كه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هاتنه ناوه‌وه‌ی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ناو شاری کەرکووک.
رۆژی 20ی ئۆکتۆبەر، حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی و چاوپۆشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر هەولێر و داگیری بكات كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له نەهێشتنی قەواره و ئه‌زموونی هەرێمی کوردستان.
به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌ی پردێ و سحێلا زۆر قاره‌مانانه توانیان ئه‌م پیلانه‌ی حكومه‌تی عێراق تێك بشكێنن.
هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری پردێ كه دواتر به‌داستانی پردێ ناسرا، بهتێكشاندنی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە بەهێزترین تانکی جیهانە، توانی پێش له په‌لاماری ملیشیاكانی حەشدی شەعبی بگرێت و بیان وه‌ستێنێت.
هه‌روه‌ها هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان له میحوه‌ری سحێلا ، له‌شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر و به رۆحێكی گیانفیدایانه سه‌ری نه‌چه‌ماند و رووبەڕووی هێرشی ملیشیاكانی حەشدی شەعبی بووەوە و توانییان ئه‌و هێرشەش تێک بشکێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.