توێژه‌ره‌ێكی تایبه‌ت له سیاسیه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ واشنتن، ئه‌مریكای دڵنیا كردۆته‌وه كه نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
ره‌حمان جبووری، گه‌وره توێژه‌رێكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌رێمی له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: فاڵح فه‌یاز میحوه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، هاوكاتیش نوێنه‌راتی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدوایییه‌ی بۆ ئه‌مریكا ئاماژه‌یه بۆ دڵنیایی حه‌شدو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان واشنتن له‌عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: فه‌یاز له‌باره‌ی هه‌یكه‌لییه‌تی تازه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان قسه‌ی كردووه‌و پێی راگه‌یاندوون كه حه‌شد به‌شێكه له‌عێراق و له‌بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌دوور نابێت، ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كی دیبلوماسییه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا تووشی مه‌ترسی نابێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.