وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازیی له شاندێكی یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا كرد، كه پێكهاتبوون له ستیڤان سۆم جێگری بەشی یاسایی لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵ و دانا لۆتس راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵ.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه حاكم دێده‌وان نه‌قشبه‌ندی سه‌رۆكی دادگای سه‌ربازی 1ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوو، وێڕای باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌ڵمانیا به تایبه‌تی له رووی سه‌ربازییه‌وه‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای ئه‌ڵمانیاو هێزی پێشمه‌رگه، هاوكات گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به بواری یاسایی و دادگای سه‌ربازی كرد‌و، هه‌ردوولا بایه‌خپێدان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی و ههمانگییان له‌م بواره‌دا به گرنگ زانی.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ پاڵشتی و هاوكاری شانده یاساییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.