Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:37

عێڕاق و ئه‌مه‌ریکا به‌بڕی 5 ملیار دۆلار یاداشتێکیان واژوو کرد

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بانكی هه‌نارده‌ و هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌
عێڕاق و ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
#8
100%

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات: عێراق و ئه‌مریكا یاداشتێكى لێتكتێگه‌یشتنیان ئیمزاكردووه‌ به‌ به‌هاى پێنج ملیار دۆلار. عه‌بدولحسێن هنه‌یین راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایى له‌گه‌ڵ بانكى هه‌نارده‌ و هاورده‌ى ئه‌مریكى یاداشتێكى ئیمزاكردووه‌ به‌ به‌هاى پێنج ملیار دۆلار. ڕاشیگه‌یاندووه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیادكردنى كۆى پاره‌داركردنى بانكى هه‌نارده‌ و هاورده‌ى ئه‌مریكى له‌ سێ ملیار دۆلاره‌ بۆ بۆ پێنج ملیار دۆلار، هه‌روه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى هاوبه‌شییه‌كى راسته‌قینه‌ له‌و بوارانه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كاركردن له‌ عێراق، به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.