وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و پلاندانان و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وته‌بێژ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، به مه‌به‌ستی دانانی پلان بۆ هاتن و پێشوازی له ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و گفتوگۆكانی پلانی هاتن و پێشوازی له ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌وشی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی پێویست نییه، به‌ڵام ئاماده‌ن ئاواره و په‌نابه‌ری نوێ وه‌ربگرن و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراقیش كرد، هاوكاری مرۆیی و دارایی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.