Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:23

ئابووری ئێران له‌سه‌دا 9.5 دابه‌زیووه‌

ئاماره‌كه‌ به‌دواداچوونی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراوه‌
ئابووری ئێران
کوردستان TV
#8
100%

له‌ دوایین ئامارەکانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌ركه‌وتووه‌ لەمساڵدا کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو هەڵاوسانێکی گەورەی ئابووری دەچیت. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی سندووقی نێونەتەوەیی دراوی جیهانی کە بیست و سێی ئه‌یلول ئه‌نجامیداوه‌، سیستەمی ئابووریی ئێران بەرەو کەشێکی نالەبار دەڕوات و ئەمساڵ ڕادەی له‌سه‌دا نۆ پۆینت پێنج داشکان و داڕمانی لە ژێرخانی ئابووریدا بەخۆوە بینیووه‌ کە لە سی و یه‌كی ساڵی ڕابردوودا هیچ وڵاتێکی جیهان به‌وشێوازه‌ ئابووریه‌كه‌ی دووچاری داڕمان نه‌هاتووه‌ تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا لەسه‌دا ده‌ ئابووریی ئێران لەناو چووە. ساڵی ڕابردوو سندووقی نێونەتەوەیی دراو ڕایگەیاندبوو کە ئابووریی ئێران له‌سه‌دا پێنج داڕمانی هەبووە. واتە لەماوەی دووساڵدا ئابووریی ئێران گەیشتووەتە قۆناغی سه‌ختتر و زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌ی پێشبینی كرابوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.