هێزهكانی ئهمریكا هاوسهری چهكدارانی داعش له كهمپی هۆل له رۆژئاوای شاری حهسهكه دهگوازێتهوه.
ئاژانسی سانای سوریا رایگەیاندووە، هێزەکانی ئەمەریکا ژمارەیەک لە خێزان و کەسوکاری چەکدرانی داعشیان لە کامپی هۆڵی سەر بە حەسەکەوە گواستوەتەوە بۆ عێراق.
باسی لەوەشكردووە، لەگەڵ گواستنەوەی ئەو کەسانەدا، لە رێوشوێنێتی توندا (230) داعشی بیانی لە شارۆچکەی دێرکی حەسەکەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی شەدادی و ژمارەیەکیشیان راستەوخۆ گواستراونەتەوە بۆ عیراق.
هاوكات، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو چەکدارە بیانیانەی داعشەوە نییە کە لە دەرەوەی عێراق کاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە و دەستگیرکراون.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، عیراق تەنها پەیوەندیی بەو تیرۆریستانەوە هەیە کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقیین و دەستگیرکراون، دواتر لە دادگاکان و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان وڵات دادگایی دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.