دەستەی پەروەردەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایدهگهێنێت ، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان 86 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون و22 منداڵیش شەهید بوون.
کەوسەر کۆدۆ، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، راشیدهگهێنێت ، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی، 810 قوتابخانه داخراون و 20 قوتابخانهش بە تەواوەتی وێران بوون.
ناوبراو دهشڵێت کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای توركیا و چهكدارانى سهر بهدهولهتى توركیابۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاری زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستا وەستاوە و 86هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون.
لهكۆتادا رایدهگهنن ، كه بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستەی تەندروستی تۆماریان کردوون، لەئەنجامی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی توركیا و چهكدارنیان 22 منداڵ شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.