Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:25

چیلی.. لەو خۆپیشاندانانەی کە دژبە زیادکردنی کرێی هاتوچۆ به‌رێوه‌ده‌چێت 8 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

لە شاری سانتیاگۆی پایتەختی چیلی
کوردستان TV
100%

لەو خۆپیشاندانانەی کە دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ لە شاری سانتیاگۆ پایتەختی چیلی ئەنجام دەدرێت و توندوتیژییان لێكەوتووەتەوە و بە هۆیەوە ''دۆخی لەناكاو'' و قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا، هەشت كەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردووەتەوە كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا ئاگر لە كارگەیەكی جلوبەرگ لە ناوچەی رینگا و لە فرۆشگایەك لە ناوچەی سان بێرناردۆ سەربە شاری سانتیاگۆ كەوتوونەتەوە و بەهۆیانەوە هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.

ماوەی هەفتەیەكە بە هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ كە توندوتیژییان لێكەوتووەتەوە "دۆخی لەناكاو" لە شارەكانی سانتیاگۆ و چاكابۆكۆ، هەروەها لە ناوچەكانی پوێنتی ئاڵتۆ و سان بێرناردۆ لە چیلی راگەیەندراوە.

دوێنێ‌ یەكشەممە سوپای چیلی رایگەیاندبوو كە بە هۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكانەوە، ماوەی راگەیاندنی دۆخی لەناكاو لە شاری سانتیاگۆی پایتەخت درێژكراوەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە حكوومەت هەوڵەكانی بە ئامانجی دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان خستووەتەگەرڕ کە دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.