به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى دژى دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیایه له سوریا و ره‌تیده‌كاته‌وه".
عه‌باس موسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا گوتى: ئێران دامه‌زراندنى پێگه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له‌ناو خاكى سوریا ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشى ده‌بێت رێز له هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى تاران و سه‌لامه‌تى خاكى سوریا بگیرێت".
موسه‌وى گوتیشی: "تاران دژى ئه‌نقه‌ره‌یه له دامه‌زراندنى پێگه‌ى سه‌ربازى له سوریا و ده‌بێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سوریا به رێگاى دیبلۆماسى بێت و پێویسته رێز له خاكى سوریا بگیرێت".
هاوكات گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتیشى: هیوادارین توركیا له ئۆپهڕاسیۆنهكهیدا ره‌چاوى لایه‌نه مرۆییه‌كان بكات و پێمانوایه چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سوریا له رێگه‌ى رێككه‌وتنه واژۆكراوهكانهوه ده‌بێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.