Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:37

ئێـران و عێڕاق هێڵی ئاسنین له‌نێوانیان داده‌مه‌زرێنن

كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌واو كراوه‌
هێڵی ئاسنین
کوردستان TV
#8
100%

بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاند، بەم نزیکانە بەهۆی دامەزراندنی هێڵی ئاسنین هەردوو شاری شەله‌مچەی ئێران و بەسرە لە عێراق بە یەکەوە دەبەستنەوە. سەعید رەسووڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران رایگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق و دامەزراندنی دوو وێستگەی نوێ لە سەر هەردوو خاڵی سنووریی شەله‌مچە و خەسرەوی دەستپێدەکەن. رەسووڵی وتی، کارە سەرەتاییەکانی هێڵی شەله‌مچە ـ بەسرە دەستیپێکردووە، لە داهاتووێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن کە درێژی سی و دوو کیلۆمەترە و پردێکیش لە خۆدەگرێت. بە گوتەی رەسووڵی، دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرفەتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق و گەڕانەوەیان ئاسانتر دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.