Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 07:32

پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانى هه‌رێمه‌وه‌ تاووتوێ کرا

لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا
کوردستان TV
100%


بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی فڕۆکه‌خانەکانی ھەرێمه‌وە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 2019/10/23، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا له‌وانه‌ ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر سەردانی لیژنەكه‌ بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەکی لاوەکی پێكهێندرا بۆ مەبەستی سەردانیكردنی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاردرا سبەینێ ٢٢/١٠/٢٠١٩ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كه‌ سەردانی وەزارەتی ناخۆی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک لەوانەش پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانی ھەولێر و سلێمانی-یه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.