وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا ناچار بووین هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه.
مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان رایگه‌یاند: هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچانەن کە نەوتی لێیە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی سووریاش دەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و تورکیا دەدەن و لە جەنگی دژ بە تیرۆریش بەردەوام دەبن.
راشیگه‌یاند: پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ناچار بووین هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستانیشه‌وه ئیسپه‌ر دڵنیایی دا ئه‌و ولاته و رایگه‌یاند: دۆخی ئه‌فغانستان ته‌واو جیاواره و به شێوه‌یه‌كی جیاواز له سووریا سه‌یری ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.