Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 06:25

سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە هاوکاری هەموو ئاوارەکان بکرێت

له‌ شاری هه‌ولێر كەمپەینی هاواری نیشتیمانی راگه‌یه‌ندرا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی كەمپەینی هاواری نیشتیمانی كرد، كە تایبەتە بە كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2019 د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی بەشداری لە كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە هاوكاری هەموو ئاوارەكان بكرێت و لە گیرفانی خۆمان نه‌ك له‌سه‌ر حسابی په‌رله‌مان، دەبێت هاوكاری كەمپینەكان بكەین بەدەر لەوەی كێ بەڕێوەی دەبات، دەستخۆشی لەم رێكخراوانە دەكەم كەوا كەمپینی هاواری نیشتمانیان راگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی هاوكای و كۆمەك و پێداویستیەكان بۆ رۆژئاوای كوردستان.

چەند ڕۆژێكە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی ڕژئاوای كوردستان كەمپەینی هاواری نیشتیمانی دەستی بەكارەكانی كردووە  و سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند سەردانەكەمان بۆ ئەو كەمپە بۆ گەیاندنی چەند بڕێك هاوكاری و پاشان هاندەرێكە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك بەشداری لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بكەن.

گوتیشی" خەڵكی هەولێر هەمیشە لە كاری خێرخوازیدا پێشەنگ بوون و داوایان لێدەكەین بەهەموو توانایەك هاوكارییەكانیان لەڕێگەی كەمپی هاواری نیشتیمان بگەیەننە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەدەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکەم هاوکاری هەموو کەمپینەکان بکەن، تاوەکو هاوڵاتیان بزانن و ئاگاداربن و بەدەم کەمپینەکانەوە بچن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.