ناوی” The Moon Star shoes ” به مانای” پێڵاوی ئه‌ستێره‌ی مانگ” دێت له زێڕ دروستكراوه و ئه‌ڵماس و پارچه‌یه‌ك به‌ردی نه‌یزه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنراوه و له یه‌ختی یرسۆ له دوبه‌ی نمایشكرا و به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌یه‌وه چوه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ئه‌م پێڵاوه له دیزاینی دیزاینه‌ری ئیتاڵی نیشته‌جێ له دوبه‌ی “ئه‌نتۆنیۆ فیاتری” یه و نرخه‌كه‌ی 19،9 ملیۆن دۆلاره كه ده‌كاته 73 ملیۆن درهه‌می ئیماراتی و له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی” MIDE Made in Italy, Designed in Emirates ” بۆ مۆده نمایشكراوه و پێشتر ته‌نها یه‌ك پێڵاو له كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌یه‌وه تۆماركرا بوو كه ده‌گه‌یشته 15،5 ملیۆن دۆلار.
شایه‌نی باسه پاژنه‌ی ئه‌م پێڵاوه زێڕه و به 30 قیرات له ئه‌ڵماس و به‌ردێكی نه‌یزه‌ك ڕازێنراوه‌ته‌وه كه ساڵی 1576 له ئه‌رجه‌نتین دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه ئه‌م دیزاینه‌ره پێڵاوی گرانبه‌ها دروست بكات و ژماره‌ی پێوانه‌ی بشكێنێت ، ساڵی 2017 پێڵاوی “ستیلیتۆ” ی بڵاوكرده‌وه كه زیاتر له 700 گرام له زێڕی عه‌یاره 24 ی له‌دروستكردنیدا به‌كارهێنابوو و هاوكات نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته زیاتر له 120000درهه‌می ئیماراتی.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.