سەرۆک و ئەندامانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و ڕاگەیەندرا 30 لایەنی کوردی و عەرەبی لە لیستەکەدا بەشدارە و کاندیدەکانیش بەپێی ئاستی حزبەکان یەکلایی کراوەتەوە.
عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیستەکە ھەموو وردەکارییەکانی لیستەکە و ناوی کاندیدەکان یەکلایی کراوەتەوە، بۆ کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ھەموو حزبە بەشداربووەکان بانگەشە بۆ لیستەکە دەکەن و لەنێو لیستەکەش دەتوانن بانگەشە بۆ کاندیدی خۆیان بکەن.
ئه‌مرۆ له شاری سلێمانی لایه‌نه كوردستانیه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانی ریزبه‌ندی كاندیده‌كان كۆبوونه‌وه دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رزگار عه‌لی، لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاند: لایەنە كورده‌كان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە رۆژی 1ی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت لە شەش پارێزگا (نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین، بەغدا و کوت) پێکەوە بە یەک لیست دادەبەزن، ھەموو لایەنەکانیش پێکەوە پەیماننامەیەکیان ئیمزا کردووە بەوەی کە ھیچ لایه‌نێك دواتر لە لیستەکە دوور نەکەوێتەوە یان ھیچ جووڵەیەک دژبە لیستەکە نەکرێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا دابەشکردنی کاندیدەکان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی بووەتەوە و بەپێی سەنگی لایەنەکان لەو پارێزگایانە ریزبەندی کاندیدەکان دانراوە و ھیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نەبووە.
گوتیشی: له كه‌ركووك 26 كاندیدمان ده‌بێت، له موسڵ 48 كاندید ده‌بێت، له دیاله 26 كاندیدمان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.