Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

تره‌مپ: کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە

تره‌مپ: بەڵێنمان بە کورد نەداوە تاكو بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکەين
کوردستان TV
100%

دۆنالد تره‌مپى سەرۆکی ئەمریکا له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ى لێدوانه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانى به‌رده‌وامه‌ و زۆربه‌ى لێدوانه‌كانیشى پێچه‌وانه‌ى یه‌كترن و كه‌س سه‌رى له‌ سیاسه‌ته‌ شێواویه‌كه‌ى ده‌رناكات، بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ش له‌ نوێترین لێدوانیدا رايگەیاند، ئه‌مه‌ریكا بەڵێنی بە کورد نەداوە تاكو بۆ ماوه‌ى 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکات.

وتیشى" سەرەڕای هەندێک پێشێلکاری، به‌لام رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ تورکیا بەردەوامەو هۆشداریشیدا بە ئەنقەرە کە ئەگەر بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە بکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.

تره‌مپ لە کۆشکی سپیه‌وه‌ لێدوانى بۆ رۆژنامه‌وانان داو سەبارەت بە کشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ راگەیاند، کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکاش لە سووریا دەمێننەوە. 


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.