Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:40

کتێبی "زانکۆی سۆران له‌ نه‌بوونه‌وه‌ بۆ پێشه‌نگبوون" ناسێندرا

ناوه‌ڕۆكی گێڕانه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رهاتی زانكۆی سۆرانه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان، قوتابییان، فه‌رمانبه‌ران، رۆژنه‌مانووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، و میوانان كتێبی (زانكۆی سۆران، له‌ نه‌بوونه‌وه‌ بۆ پێشه‌نگبوون) به‌ ئاماده‌بوان ناسێندراو بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسینی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. موسلیح مسته‌فا سه‌رۆكی زانكۆی سۆرانه‌و ناوه‌ڕۆكی گێڕانه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رهاتی زانكۆی سۆرانه‌، له‌ یه‌كه‌مین ساته‌كانی دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا لوتكه‌ی پێشه‌نگبوونی. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ هه‌ستێكی به‌رپرسیاری بوو. به‌رپرسیارێتی هه‌م به‌رامبه‌ر به‌ مێژووی زانكۆ،هه‌م به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌كانی داهاتوو، تا دنیابینی و خه‌ونی ئێمه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی رابردوومان به‌رجه‌سته‌ بوون، ببنه‌ هه‌وێنی كاركردنی زیاتریان و، دواجار رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌شه‌ به‌ ره‌وتی پێشه‌نگبوون و پێشكه‌وتنی زانكۆ بده‌ن.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی /كامران

ktv

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.