Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 04:26

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان: نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت

ڕاگەیه‌نراوێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: لە ساڵی 1991، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

٢١/١٠/٢٠١٩

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.