Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

کوردێکی کامیاران حوکمی 120 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

به‌ تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران
کوردستان TV
100%

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سوپای پاسداران حوكمی 120 ساڵ به‌ندكرانی به‌ سه‌ردا سه‌پا.

هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی ”حه‌یده‌ر قوربانی" یه‌ خه‌ڵكی كامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ دادگای تاوانه‌كانی شاری سنه‌ حوكمه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

شایه‌نی باسه‌ دادگای ئێران به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هاوده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سپای پاسداران حوكمه‌كه‌ی به‌ سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.