له دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، هاتنی به لێشاوی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا زیاتر له 5 هه‌زار ئاواره ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش نیشته‌جێكراون.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو تا ئێستا زیاتر له هه‌زارو 226 ئاواره گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش و له لایه‌ن ستافی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه وه‌كو یه‌كه‌مین ده‌زگای خێرخوازی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی پێشوازیان لێده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێشوازی كردن له هاتنی زیاتری ئاواره‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.