Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:18

سیناتۆرێکی رووسی: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌کارهێنانی هێز له‌دژی تورکیا رابردووه‌

پێشتر ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی ناتۆ نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌لێكسی بۆسكۆڤ، سیناتۆری رووسی گوتی: رایگه‌یاندنی واشنتن كه‌ ئاماده‌یه‌ هێزی سه‌ربازی له‌دژی توركیا به‌كاربهێنێ رابردووه‌، چونكه‌ پێشتر ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی ناتۆ نه‌كردووه‌.

لێدوانه‌كه‌ی سیناتۆره‌ رووسیه‌كه‌ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی مایك پۆمیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ هێز له‌ دژی توركیا به‌كاربهێنێ ئه‌گه‌ر پێویست بكات. چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی له‌ ناتۆ ده‌كات.

هه‌روه‌ها بۆشكۆڤ به‌دووری زانی ئه‌م لێدوانانه‌ سه‌ركرده‌كانی توركیا بترسێنێ.

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.