Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 05:43

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خاڵۆ بازیانی دەکات

سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین
کوردستان TV
100%


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەسعەد عەلی جەژنی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەرلقی شۆڕش و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن (ئەسعەد عەلی جەژنی) ناسراو بە (خاڵۆ بازیانی)مان پێگەیشت.

خاڵۆ بازیانی و خانەوادە بەڕێزەكەی لە پێناو میللەتەكەیاندا قوربانییەكی زۆریان بەخشیوە و بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

بارەگای بارزانی

22 ی10 ی2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.