له ڕاگه‌ێندراوێكدا نوسینگه‌ی تایبه‌تی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه دوو هاوڵاتی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كوژرابن، ئه‌وه له كاتێكدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌زمه‌ڕه‌وه كه ئێواره‌ی ڕِۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 وه ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه دوو هاوڵاتی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب گیانیان له ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ میدیاكان نه‌خسته ڕوو و ڕێگه‌شیان نه‌دا هیچ كه‌ناڵێك بچێته شوێنی ڕووداوه‌كه و ڕوماڵی ڕاستییه‌كان بكات.
دوابه‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و پڕی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه ڕووداوه‌كه ڕوویدنه‌داوه به‌ڵكو فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا دوو ئه‌ندامی كۆماجڤاكێی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوو كادری باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان به ناوه‌كانی (ده‌مهات) و (جه‌میل) ئێواره‌ی ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له نێوان كاتژمێر (7:10خوله‌ك بۆ 7:15خوله‌ك) به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌سه‌ر شاخی ئه‌زمه‌ڕو له ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا كراونه‌ته ئامانج.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای لێۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی پێویست له شوێنی ڕوودانی تاوانه‌كه بۆمان ده‌ره‌وتووه كه ئه‌و دوو ئه‌ندامه باڵایه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان(كه‌جه‌كه) له كاتێكدا بێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا و له ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و له شاری سلێمانی و له شوێنی گه‌شتیاری كراونه‌ته ئامانج و ئه‌مه‌ش پێشێلكاری و ده‌ستپێشخه‌ری پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و به‌هیچ جۆرێك خزمه‌ت به ئاسایشی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ناكات.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه: له كاتێكدا ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو پێشێلكارییه‌ك له خاك و سیاده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین خاكی عێراق و كوردستان به‌كارنه‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێمان.هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده پێویسته هاوڵاتیان ئاگادار بن له‌و ڕاستییه‌ی كه ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقدایه و ئه‌و ڕاداره‌ی كه كه‌شفی ئاسمانی هه‌رێم ده‌كات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دڵنیایی ده‌ده‌ین به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی دڵسۆز و تێكۆشه‌رو ئاشتیخوازی كوردستان و دانیشتوانی شاری سلێمانی كه به‌هه‌موو تواناوه كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری ئاسایش و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌و كرده‌وه مه‌ترسیداره‌دووباره نه‌بێته‌وه.
(ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سلێمانی(
22/10/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.