Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 05:43

به‌بریاری مه‌سرور بارزانى ده‌ست به‌دروستکردنى دووسایدی سه‌یدسادق - هه‌ڵه‌بجه‌ ، دووکان - چوارقوڕنه‌ و ڕێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ ده‌کرێت

به‌گوژمه‌ى 500 ملیار دینار چەند پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت
کوردستان TV
100%


 دوای ئه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو مه‌سرور بارزانى  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە شاری دھۆک دانرا و  ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە گەشەپێدانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا هەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لەوانەش رێگاوبان زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بواری ئابووریدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی ئێمە خواستی زۆرمان هەیە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی ژێرخان و سەرخانی ئابووری. لەم چوارچێوەیەشدا رەزامەندیمان لە سەر تەرخانکردنی پێنجسەد ملیار دینار داوە بە چەند قۆناخێک بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا کە کۆی گشتیان زیاتر لە دووسەد پڕۆژە دەبێت لەوانە پرۆژەی ستراتیجی وەک رێگاوبانی نێوان شارەکان، هەروەها چەند سایلۆ و قوتابخانە و هێڵی کارەبا. 
 

مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند ره‌زامه‌ندیمان ده‌ربری به‌گوژمه‌ى 500 ملیار دینار چەند پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە  له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت


له‌چوار چێوه‌ی بریاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ى دروست كردنى دووسایدیدووسایدی سه‌یدسادق-هه‌ڵه‌بجه‌ ، دووسایدی دووكان-چوارقوڕنه‌ ، ڕێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.