لیژنەی لێكۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەكانی عێراق، دوا ئاماری كوژراوو بریندارانی بڵاوكردەوە. لیژنەكە ئامارێكی راگهیاند: زیادەڕەوی كردن لەبەكارهێنانی توندوتیژی، هۆكاری سەرەكی زۆربوونی ژمارەی قوربانییەكانە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شهممه لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راپۆرتەكەی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە، كە قوربانیانی خۆپیشاندانەكە گەیشتوەتە زیاتر لە شەش هەزار و بەمشێوەیەیە: 149 خۆپیشاندەر كوژراون و چوار هەزار و 207ی دیكەش برینداربوون.
هەروەها له ئامارهكهدا هاتووه، هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و هەزار و 287ی دیكەشیان برینداربوون.
هەروەها لە راسپاردەكانی دیكەی لیژنەكەدا داواكراوە بە دوورخستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەگەڵ جێگرەكەی بۆ كاروباری ئاسایش.
سەرەڕای دەركردنی فەرمانی دوورخستنەوەی فەرماندەی تیپی 11ی پیادە و گواستنەوەی بۆ شوێنێكی دیكە.
بەپێی هەمان بڕیار فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكانی بەغدا، دیوانیە، نەجەف، واست، زیقار و میسان گۆڕاون و خەڵكی دیكە جێگەیان دەگرێتەوە.
وەك لەراپۆرتەكەدا هاتووە، لە دامودەزگایەكی فەرمییەوە فەرمان نەكراوە بە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران، بەڵكو ئەوەی هەبووە لاوازی بەشێك لەفەرماندە ئەمنیەكان و بەرپرسان، كردەی " ئاژاوەگیڕی" و توندوتیژی لێكەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.